وێنە.. هونەرمەندێکی میسری ناسراو گیانی لەدەستدا

هونەرمەندی کۆمیدی میسری ناسراو مونەتسر بیلا، دوای نەخۆشیەکی درێژخایەن کە دە ساڵە لەگەڵیدایە، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لە سالی ٢٠٠٨ ەوە مونتەسر بلا جەڵتەی دەماغ لێیداو تووشی ئیفلیجی کرد، بەمەش دوورکەوتەوە لە نواندن و تەنها رۆڵی کورت بووبوەوە بۆ رۆڵێکی کەم و لابەلا.

ئەو ئەکتەرە لە ١٩٥٠ لە دایکبووە لەساڵی ١٩٦٩ دا باکالاریۆسی لە هونەری شانۆگەریدا بەدەستهێنا، لەساڵی ١٩٧٧ دا ماستەری لە هونەری شانۆییدا بەدەستهێنا.

سەرەتای کاری هونەری مونتەسر بلا دەگەڕێتەوە سەرەتا حەفتاکان لە ماوەی ٤٠ ساڵدا لە کاری هونەر دەوری بینیووە لە دەیان فلم و دراماو شانۆگەریدا. 

 


PM:05:52:27/09/2020