ئەمڕۆ یەکشەممە لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠.
د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە حەوتی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠ کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت".
به‌رنامه كاری په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی سێشه‌ممه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌رۆى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 29/9/2020، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97، 96، 93، 91، 90) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.