ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یه‌وێت داوای پرساندن له‌باربه‌رێت

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ئامانج لەداواکەی بەڕێز سەرۆکی حکومەت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان ، بۆ لەبیر بردنەوەولەباربردن و پەراوێز خستنی یاداشتی پرساندندنی ٢٣ پەرلەمانتارەکەیە".

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" دەبێت سەرۆكایەتی پەرلەمان بێلایەنانە هەردوو دانیشتنەكە ڕێك بخەن".

 

هەڵەدنی باسی لەوەشکردووە: بۆئەوەی خەڵكی كوردستان ڕاستیەكان بزانن كەچۆن داهاتی گشتی بەهەدەر دەدرێت و موچە خۆران وفەرمانبەرانی راستەقینە بوونەتە قوربانی دابەستەكانی ساختەكاری هەڵبژاردن و شەق تێهەڵدەرەكانی مامۆستاو فەرمانبەرانی ناڕازی و بكوژی خۆپیشاندەران وسەركوتكەرانی دەنگی ناڕازی و كوندە پەپوە شومەكانی وێرانەیی وكپكەرانی قوڕگە پڕ هاوارەكانی نەهێشتنی بێدادی. 

 

شەوی ڕابردوو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت داوای لە پەڕلەمان كرد دانیشتێك ئەنجام بدات و تێیدا ئامادەدەبێت بۆ پێشكەش كردنی وتارێك لەسەر دۆخی هەرێم.



PM:08:08:27/09/2020