سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایدەگەیەنێت" لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران یاریكردنه به گوزه‌ران و ژیان و كه‌رامه‌تی فه‌رمانبه‌ران كه به نزیك دو مانگ موچه‌یه‌كیان پێده‌درێت به لێبڕینه‌وه".
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌نوسینێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویكرده‌وه" موچە، مافێکی بنەڕەتیی فەرمانبەران و خانەنشینانە، هیچ حکومەتێک دەسەڵاتی ئەوەی نیە لەژێر هیچ پاساوێکدا دەستکاری بکات یان لێیبڕێت".
وتیشی" لێبڕینی موچەی فەرمانبەران یاریکردنە بە گوزەران و ژیان و کەرامەتی فەرمانبەران کە بە نزیک دوو مانگ موچەیەکیان پێدەدرێت بە لێبڕینەوە".
عه‌بدولستار مه‌جید باسی لەوەشکردووە: پێویستە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی لەماوەی ١٤ ڕۆژدا دوای گەیشتنی یاداشتی بانگهێشتکردن پێیان، بێنە پەرلەمان و لەبارەی بڕینی نایاسایی سەدا ٢١ی موچەی فەرمانبەران، وەڵامی بڕواپێکەری پەرلەمانتاران بداتەوە.