دوو پەرلەمانتاری كورد بۆ پەرلەمانتارانی پارتی: پەرلەمانی عێراق دیوەخان نییە ئێوە کۆنترۆڵی بکەن

هەردوو پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، سەركەوت شەمسەدین و غالب محەمەد وەڵامی پەرلەمانتارانی پارتی دەدەنەوە و رایدەگەیەنێت" پەرلەمان عێراق دیوەخان نیە ئێوە کۆنترۆڵی بکەن".

 

ئەو دوو پەرلەمانتارە کوردە لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکەن" ئەمڕۆ وەک ئەرکی سەرشانمان لە پەرلەمانی عێراق بەشداری دانیشتنەکەمان کردو تێیدا پرسی موچە، تۆپبارانی سوپای تورکیا، دەستگیکراوانی بادینان و پێشێلکاری مافی مرۆڤ، بۆچونی خۆمان خستەڕو و داوامان کرد پەرلەمانی عێراق بێدەنگ نەبێت لە ئاست ماف و سەلامەتی هاوڵاتیانی هەرێم کە بەپێی دەستوری عێراق مافییان پارێزراوە".

 

ئەوەشیان خستەڕوو: تەواوی بەشدارییەکەمان بەپێی دەستور و پەیرەوی ناوخۆ وە گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیانی خۆمان بوو، بەڵام ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێوەیەکی نا بەرپرسانە و بەدەر لە ئەتەکێتی کاری پەرلەمانتاری وەڵامی ئێمەیان دایەوە و بە چەندین زاراوەی نەشیاو کەوتنە تۆمەتبارکردنی ئێمە و وەسفکرنی هەرێمی کوردستان بە باشترین ئەزموونی حوکمڕانی". 

 

دەشڵێن" ئێمە لێرەوە رایدەگەیەنین کە ئێمە نوێنەرایەتی خەڵکی دەنگی کپکراو و مافخوراوی کوردستان دەکەین لە بەغداد و بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانی ئەوانیش لێرەین. بۆیە هەوڵەکانتان نامان وەستێنێ تا ئەوکاتەی هاوڵاتانی ئێمە مافەکانی خۆیان وەردەگرنەوە وە هەنگاوی پراکتیکی زیاتریش دەنێین.



PM:10:30:27/09/2020