ڕانیە.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ تەرمی کەسێک گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە كە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبووە".

 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكرده‌وه‌، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۱:٤٥ خولەك تەرمی کەسێک گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن (٤٩) ساڵ لەڕەگەزی نێر پیشە(پ، م )دانیشتوی کۆمەڵگەی شکارتەی سەر بە ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای ڕانیە کە شوێنەواری برینی فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە.

 

پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاندووە" به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان "ڕوداوه‌كه‌ خۆكوژی" بوه‌، به‌وته‌ی كه‌س و كاری ناوبراو نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بوه‌، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕودواكه‌ كرایه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕوداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌". 



AM:12:01:28/09/2020