شارەزایەکی کەشناسی عێراق بەناوی حسێن ئەسەدی پیشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەو سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان و باشوری رۆژهەڵاتی عێراق بگرێتەوە.
حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسی عێراق، دەنگی خستەپاڵ دەنگی سادق عەتیە، شارەزایەکی تری بواری کەشناسیەوە هەردووکیان پێشبینی دەکەن کە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی دیکەی عێراقیش بگرێتەوە.
ئەو دوو شارەزایە پێشبینی دەکەن، پلەی گەرما نزمبێتەوەو تەواو عێراق فێنک ببێت.