رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، گۆڵێکی سەرسوڕهێنەر دەکات و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرزدەبێتەوە.
لە یاری شەوی رابردووی هەردوو یانەی رۆما و یۆڤانتۆس لە هەفتەی دووەمی خولی ئیتاڵیا، رۆناڵدۆ توانی دوو گۆڵ بکات کە گۆڵی دووەمی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بوو.
رۆناڵدۆ لە خولەکی ٨٥ی یاریەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرزدەبێتەوە و گۆڵ لە یانەی رۆما دەکات، کە گۆڵی ژمارە ٤٥٠ی بوو لەگەڵ یانەکانی مانچستەریونایتد، ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس، ئەمەش لە مێژووی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا، لە ساڵی ٢٠٠٤وە.