راهێنەری بەرشەلۆنە ستایشی یاریزانەکانی دەکات

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی شەوی رابردوو لە بەرامبەر بە ڤیاریاڵ پێشکەشیانکرد، رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ستایشی یاریزانەکانی دەکات.
بەرشەلۆنە توانی ٤-٠ لە یانەی ڤیاریاڵ بباتەوە و گۆڵەکان لە لایەن فاتی دوو گۆڵ، میسی و گۆڵەکەی تریش یانەی بەرامبەر بە هەڵە لە خۆیانی کرد.
رۆناڵد کومان راهێنەری بەرشەلۆنە دوای یاریەکە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی:" ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد لە یاریەکە، بە تایبەت لە گێمی یەکەم زۆر باشبووین".
ستایشی یاریزانەکانی کردوو رایگەیاند هێشتا فاتی تەمەنی ١٧ساڵەو داهاتوویەکی گەورە چاوەڕوانی دەکات، لە یاریەکە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، بە لاشمەوە گرنگ نیە گریزمان گۆڵ نەکات.
لە کۆتایدا هیوای سەرکەوتنی بۆ لویس سوارێز خواست، کە توانی دوو گۆڵ لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید بکات لە دژی گرانادا.
بەرشەلۆنە یەکەم یاری خۆی بوو لە خولی ئیسپانیا، توانی یەکەم ٣ خاڵ بە دەست بهێنێت.

 

 

 


AM:11:29:28/09/2020