وەزارەتی داریی عێراق لەسەر دواکەوتنی مووچە روونکردنەوە دەدات

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٨ ی ئەیلول، وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

 

روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی کە لەئەکاونتی خۆی بڵاویکردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە پەیوەندی بە نەبوونی " سیوولە " وە هەیە.

 

 لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، تائێستا وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی دیارینەکردوە و دابەشکردنی موچەش بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەراورد بەمانگەکانی پێشوتر دواکەوتووە.



لەو راگەیاندنەی وەزارەتی دارایی عێراق کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، تیایدا هاتووە  کە فەرمانبەران و خانەنشینان و موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ئاگادار دەکەنەوە کە لە هەوڵدان تا لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا مووچە وەرگرن کە بەهۆی دۆخی تایبەتی دارایی، بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، دابەزینی بەهای نەوت و کەمبونەوەی داهاتی ناوخۆ، داهاتی دەوڵەت روبەڕوی کورتهێنان بوەتەوە.

 
راگەیاندنەکەی وەزارەتی دارایی باس لەوەش دەکات بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنان حکومەتی عێراق داوای لە پەرلەمان کرد یاسای قەرزی ناوخۆ و دەرەکی پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت موچە و خەرجییەکانی دیکەی دەوڵەت دابین بکرێت، لەماوە چەند مانگی رابردوشدا بڕی 15 ترلیۆن دینار لە قەرزی ناوخۆ بۆ دابینکردنی موچە خەرجکراوە، بۆ قەرزی نێودەوڵەتیش کە بڕەکەی 5 ملیار دۆلارە مەرجدار کراوە بەبەکارهێنانی ئەو پارەیە بۆ پشتیوانی پڕۆژەی گەشەپێدان و پڕۆژەی ستراتیژی.

 
 


AM:11:54:28/09/2020