ئامارێکی نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو كرایهوه
تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٣٩ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەزارو ٣٩٨ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا حەوت توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، لەو ژمارەیەش دوو کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزارو ٣٩٨ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٦١ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٣٩٧ توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
PM:01:05:28/09/2020