کاتی تیروپشكی خولی نایابی عێراق دیاری كرا
ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بەرواری تیروپشكی خولی تۆپی پێی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی 2020-2021دیاری كرد .
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا ئاشكرایكرد كه " لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه ، بریاریدا تیروپشكی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایاب بۆ وه‌رزی نوێ 2020-2021 رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتووی 1 تشرینی دووه‌م ئه‌نجامبدات ، سه‌ره‌تاش تیروپشكی خولی نایاب ئه‌نجام ده‌درێت ، دواتر تیروپشكی پاڵه‌وانێتی جامی عێراق و خولی پله یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت ".
روونێكرده‌وه كه " رێوه‌ره‌سمی تیر‌و پشكی ئه‌م وه‌رزه له هۆڵی ( مه‌حه‌ته ) له ناوه‌ڕاستی بەغدادی پایته‌خت له كاتژمێر 5 پاش نیوه‌رۆ ئه‌نجام ده‌درێت ، به ئاماده بوونی چه‌ندین كه‌سیاتی وه‌رزشی و سه‌رۆكی یانه به‌شداربووه‌كان له خولی عێراق ".
و ئه‌وه‌شی خسته كه " ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه هیواداره كه تیروپشك و میكانیزمه‌كه سه‌ره‌تاییه‌ك بێت بۆ وه‌رزێكی تۆپی پێی موژده‌ی به خێر بێت و خزمه‌ت به تۆپی پێمان هه‌ڵبژارده نیشتمانیه‌كانمان و جه‌ماوه‌ری یارییه‌كه بكات ".
جێ باسه كه ركابه‌رییه‌كان خولی نایاب رۆژی 25ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات .
PM:02:11:28/09/2020