نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار كرد.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ نرخی‌ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی  لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراودا بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان به‌ ١٢٣ هه‌زارو ٣٥٠ دینار بوو. 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەکاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە "سپی" راگەیاند" کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزار و ٨٠٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت".

 

چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیبوو بۆ خوار نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار کەمتر، بەلآم پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو سەرلەنوێ بەرزبوەوە.



PM:02:19:28/09/2020