دوو خانمە ئەستێرە شۆخەکەی جیهان پێکەوە دەردەکەون
هەردوو خانمە شۆخی گیگی حەدیدی و کایلی جێنەر خووشکە بچووکی کیم کاردشیان پێکەوە لە نامیشێکدا دەرکەوتن.
کچە نمایشکاری ناسراوی ئەمەریکی و جیهانی کایلی جێنەر خووشکە بچووکە دەوڵەمەندەکەی کیم کاردشیان ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی، لە نمایشێکدا لەگەڵ خانمە شاجوانی جیهان گیگی حەدیدی پێکەوە دەردەکەون.
کایلی جێنەر چ لە رووی سامانەوەو، چ لەرووی نمایشکردنی جەستەیەوە، خەریکە شوێنی کاردشیانی خووشکە گەورەی دەگرێتەوە.
کایلی خوشکە بچوکی " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢٣ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.
کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارەو خاوەن براندێکی بۆنە.
هەرچی جیلینا نورا حەیدی لەدایکووبی ١٩٩٥ و بە ( گیگی حەدید) ی ناسراوە، نمایشکارێکی جلوبەرگی ناسراوی ئەمەریکیەو ناوبانگێکی زۆری لە ئەمەریکا و جیهان هەیە. لەبنچینەدا لەرێگا باوکیەوە خەڵکی فەلەستینە.
گیگی ساڵی ٢٠١٣ بۆ یەکەمجار لە کۆمپانیای مۆدێلی ئەمەرریکی MG گرێبەستی کرد، لەساڵی ٢٠١٤ دا بۆ یەکەمجار ناوی چووە لیستی ٥٠ نمایشکاری ناسراوی جلوبەرگەوە. ساڵی ٢٠١٦ بە یەکەم نمایشکاری جلوبەرگ لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن ئەنجومەنی جلوبەرگی بەریتانییەوە هەڵبژێردرا لە ڤیستڤاڵی مۆدەی بەریتانی.
گیگی لە لۆس ئەنجلس گەورەبووە، دایکیشی کە هۆڵەندیەو ناو یولندا نمایش کاری جلوبەرگ بووە، براو خووشکێکیشی بەهەمان شێوەی گیگی نمایشکاری جلوبەرگن. هەروەها دایکیشی لەباوکی جیابۆتەوەو دوو مناڵیشی لە دایکی هەیە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا گیگی لە کاتی قوتابێتیدا کاپتینی تیپی بالە بووە، هەروەها ئەسپ سوار بووە.
PM:08:53:28/09/2020