سەلاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی گەرمیان بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ ی ئەیلول سەلاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 

سەلاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان و کادیری دیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێر ٢ ی لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا.

 

ناوبراو ماوەی هەفتەیەکە تووشی کۆرۆنا بووەو چەند رۆژێکە هێنراوەتە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە بۆ چارەسەر، بەڵام ئەم بەرەبەیانییە کۆچی دوایی کرد.

 

سەلاح کوێخا پێشمەرگەی دێرین و کادیری دیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە لە ناوچەی گەرمیان و ماوەی دە ساڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بوو، مانگی ئابی ٢٠٢٠ لە مەراسیمێکی رێزلێناندا دەستەبەرداری پۆستەکەی بوو، بە وەکالەتیش کەسێکی تر کرا بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.

 

 



AM:02:34:29/09/2020