ڤیدیۆ.. وەنەوشە یادی لەدایکبوونی دەکاتەوە

خانمە ئەکتەری ناسراوی کوردستان، بەیان عوسمان کە ناسراوە بە " وەنەوشە" یادی لەدایکبوونی لەدەرەوەی وڵات دەکاتەوە.

 
وەنەوشە لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە مۆمێکی تەمەنی دەکوژێنێتەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامیش هاوەڵی خووشکی پیرۆزبایی لێدەکات.


ئەو خانمە ئەکتەرە، چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.


"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".
 




PM:05:41:29/09/2020