تەرمی ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە بە گولـلەی تاپڕ گیانی لەدەستداوە.
شەریف رەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشهممه تەرمی ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە بە گولـلەی تاپڕ گیانی لەدەستداوە".
وتیشی" رووداوەکە لە گوندی کانی گەوهەری سەر بە ناحیەی ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵ بووە، به وتهی كهسوكارهكهی رووداوهكه خۆكوژی بووه".
ئاماژهی بهوهشداوه، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەستیپێكردووەو تەرمی ژنەكەش بۆ شیكاری رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.