دواین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران

جێگیری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ٤١٣ ملیار دینار حازرە و هەر كات لە بەغداوە پارە هات ئەوكات دابەش دەكرێت".

 

هێڤیدار ئەحمەد جێگیری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم پێویستی بە ٧٣٣ ملیار دینارە بۆ دابەشکردنی موچە، لە ئێستادا بڕی ٤١٣ ملیار دینارمان ئامادەیە و چاوەڕوانی هاتنی ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدا دەکەین بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی موچە". 

 

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو بۆ ئەو سێ مانگەی بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ٣٢٠ ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دێت، مووچە بە لێبڕینی ٢١% دابەش بکات، بەڵام بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەم مانگە بە لێبڕینی ١٨% مووچەی مانگی ٤ی فەرمانبەران دابەشدەکرێت. 



PM:08:41:29/09/2020