لەتیف شێخ مستەفا: بڕیاری سانسۆری وەزیری ڕۆشنبیری لەڕووی یاساییەوە پوچەڵە

پسپۆڕێکی یاسایی و دەستووری رایدەگەیەنێت" بڕیاری سانسۆری وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێدانی ژمارەی سپاردن لە روی یاساییەوە پوچەڵە". 

 

حاکم لەتیف شێخ مستەفا پسپۆڕی یاسای دەستوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە نووسینێکدا بەناونیشانی "بڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری لەڕوی یاساییەوە پوچەڵە" دەڵێت" مادەی ٣٨ بڕگەی دوەم لە دەستوری عێراق ئازادی چاپەمەنی مسۆگەر کردوەودەستوری عێراقیش باڵاترین یاسایە لەناو عێراق و نابێ ھیچ یاساو ڕێساو ڕێنماییەک نە لەلایەن دەسەلاتەکانی دەوڵەتی فیدراڵ و نەدەسەلاتەکانی ھەرێم پاریزگاکان پێچەوانەی دەستوردەربچێ پالپشت بە برگەی دوەم لە مادەی ١٣ لە دەستورەکە". 

 

ڕاشیگەیاندووە" بڕیاری وەزیری رۆشنبیری پاڵپشت بە ڕێنمایی رێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ١٩٩٩ تایبەت بە سپاردن دەرچوە، ڕێنماییش نابێ پێچەوانەی یاسا بێت، یاسای چاپەمەنی ژمارە ١٠ی ساڵی ١٩٩٣ یبەرکار لە مادەی دوەمدا ھەموو جۆرە چاودێریەکی ڕەت کردۆتەوەو ھاوڵاتی سەربەست کردوە لە بڵاو کردنەوەی ھەر بابەتێک بۆیە ھەر رێنماییەک یان بریارێک رێگا بدا بەچاودێری لە ڕوی یاساییەوە پوچەڵە".

 

حاکم شێخ لەتیف باسی لەوەشکردووە: بڕیارەکەی وەزیر بە ناوەندی کردنی ژمارەی سپاردن مەبەست لێی چاودێریە ، چونکە لەبریارەکەدا بەڕونی ھاتوە کە لەبەر ئەوەیەو دەڵێ پێش پێدانی ژمارەی سپاردن دەبێلیژنەیەک بیبینێت،بەڵام بەگوێرەی مادەی ھەشتەمی یاساکە نابێ ژمارەی سپاردن تێکەڵ بکرێ بەچاودێری ، ژمارەی سپاردن شتێکی شەکلیەو نوسەری ناخولەکی واتە کتێب دەبێ پێش چاپکردنی بچێ لە کتێبخانەی نیشتیمانی تۆماری بکات و یەک کۆپی ێۆریجیناڵیش لەوێ دابنێ و لەکاتی چاپکردن دەبێ ئەو ژمارەیەی کەلەکتێبخانەی نیشتیمانی پێیان تۆمار کردوە لە کاتی سپاردنی بەوێ لەلایەن نوسەرەوە دەبێ لەسەر کتێبەکە بینوسێت و پێویستی بەلیژنە نیەو یاساکە باسی شتی واناکات، واتە بەھیچ شێوەیەک نابێ بابەتی ژمارەی سپاردن و چاودێری تێکەڵ بکرین یان بەیەکەوە ببەسترێنەوە.

 

ڕووشنیشیکردەوە: ھەر نوسەرێک ئەگەر کتێبێکی نوسی وویستی بچێت ژمارەی سپاردنی بۆ وەبگرێ و بەڵام نەیاندایە و ناردیان بۆ لیژنە بە بیانوی ئەوەی لیژنەیەک پێداچونەوەی بۆ بکات بۆ ئەو مەبەستەی لە بریارەکەی وەزیردا ھاتوە، دەتوانی لە دادگای کارگێڕی تانە لەو بڕیارە بدات، ھەروەھا یەکێتی نوسەرانیش وەک کەسایەتی مەعنەوی یان ھەر کەسێکی تری شروشتی یان مەعنەوی کە زەرەرمەند بوە یان زەرەر مەند دەبێ لەو بڕیارە دەتوانێ لە دادگای کارگێڕی تەنانەت بێبوونی ھیچ کتێبێکیش تانە لە بڕیارەکەی وەزیریش و لەڕێنماییەکەش بدات ئەگەر رێنماییەکە شتێکی پێچەوانەی یاسای چاپەمەنی تێدابوو وەرێگا بەکارێکی لەو جۆرە دابیت کە پێچەوانەی مادەی دوەمی یاساکەیەدادگا ڕێنماییەکەش ھەڵدەوەشێنێتەوە. 



PM:09:04:29/09/2020