وێنە.. مەرزیەی فەریقی لەچەند وێنەیەکی دەگمەنیدا و لەسەرەتای لاوێتیدا

وێنەیەكی دەگمەنی مەرزیەی فەریقی بڵاودەكرێتەوە كە مێژوویەكی كۆنی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک وێنەی مەرزیە فەریقی بڵاوکرایەوە و وەك لە وێنەكەدا دیارە مەرزییە لەسەرەتای لاوێتیدایە.

 

مەرزیە فەریقی لەسالی 1958 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، خاوەنی چەند گۆرانی و سروودێكی نیشتمانییە، مەرزیە فەریقی پاش ئەوەی لەساڵی 1978 ژیانی هاوسەری لەگەڵ هونەرمەند ناسری رەزای ئەنجامدەدات دواتر شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان جێدەهێڵن و روودەكەنە ژیانی پێشمەرگایەتی ‌و پاش چەند ساڵێك لە شاخ ئیدی  بەرەو هەندەران دەڕۆن، لەساڵی 2005 لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ لە وڵاتی سوید كۆچی دوایكرد.



PM:10:20:29/09/2020