وێنە.. خانمە هونەرمەندێکی دیار کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

خانمە ئەکتەرێکی شۆخی دیاری ژاپۆن (یوکو تاکیوچی) تەمەن ٤٠ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ژاپۆن، ئەکتەری ناسراوی ژاپۆن (یوکو تاکیوچی) لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

 

میدیاکانی ژاپۆن باس لەوەشدەکەن، لەبارەی هۆکاری مردنەکەی پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووەو ئەگەری هەیە مردنەکەی خۆکوژی بوبێت.

 

تاکیوچی یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە ناسراوەکانی وڵاتی ژاپۆن، بەشداری لەچەندین فیلم و زنجیرە درامادا کردووە، بۆماوەی سێ ساڵ خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەدەستهێناوە. 



PM:10:52:29/09/2020