ترامپ و بایدن لەیەکەم دیبەتدا:
بەگژدا چوونەوەیەکی توند و هێرشی شەخسی

لەیەکەم روبەڕوبوونەوە  لەنێوان سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا ترامپ و کێبەرکارە دیموکراتییەکەی بایدن، هەر لەسەرەتاوە روبەڕووبوونەوەیەکی شەخسی توند روویداو، دیبەیتەکەش بەدەر نەبوو لە گەڕەلاوژێ، وەک ( BBC ) وەسفی دەکات.
 
ترامپ کە کۆمارییە، بایدنی تۆمەتبار کرد کە ئەو قەرزارباری سۆشیالیستەکانی نێو حیزبەکەیەتی و لە ئەنجامیشدا سەردەکەون بەسەریدا، بایدنیش وەڵامی دایەوە کە ئەو ئێستا دیموکراتییە.
  

ئەو روبەڕوبوونەوەیە کە ٩٠ خوولەکی لە کلیفلاند لە ئۆهایۆ خایاند، یەکێکە لەو سێ دیبەیتەی پێش هەڵبژاردن سازدەکرێت کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەر ئەنجام بدرێت.

 
ترامپ لە قسەکانیدا گومانی خستە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دەنگدانی ئەلکترۆنی، بایدن، ترامپی بەسەرۆکێکی درۆزن ناوبرد کە لە ئیدارەی ئەمەریکیدا شێوەی نەبووە.

 
بەپێی راپرسیەکان کە لە ئێستادا زیاتر لە مانگێكی ماوە بۆ هەڵبژاردن و رۆژی ٣ ی کانوونی یەکەم سازدەکرێت، بایدنی دیموکراسی بەڕێژەی کەمتر لە ١٠% لە پێش ترامپی سەرۆکی ئێستای ئەمەریکاوەیە.

 


AM:08:33:30/09/2020