سزای لە سێدارەدانی سێ هاوڵاتی كورد جێبەجێكرا
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بڕیاری لە سێدارەدانی سێ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئابی ٢٠٢٠دا، سزای سێدارەی لانیکەم سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە، برووجێرد و ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.
لە کۆی ئەو سێ کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، دوو کەسیان تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) و کەسیکیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
ئاماژە بەوەشكراوە كە، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەسێدارە دراون دوو حاڵەت لە پارێزگای لوڕستان تۆمار کراوە و کەسێکیش لە پارێزگای ئورمیە لە سێدارە دراوە.
PM:06:58:30/09/2020