سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێرق، د. به‌شیر حه‌داد ئاشكرای كرد حكوومەتی عێراق وتی" عێراق مووچەی ھەرێمی كوردستان ده‌نێرێت'.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی پارتی د. بەشیر حەداد پێیوایه ئەگەر ئه‌و گرفتانه‌ی ئێستای عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئەوا وڵاتەكە تووشی داڕووخانێكی گه‌وره دەبێت.
جێگری سەرۆكی ئاشکرای دەکات "حكوومه‌تی عێراق ئێستا خه‌ریكه سه‌نه‌ده‌كان ده‌رده‌هێنێ، ئه‌و سه‌نه‌دانه ده‌فرۆشێ لە بانکه ناوخۆییه‌كانی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید، به‌و سه‌نه‌دانه ده‌توانێ هه‌ندێك پاره دابین بكات بۆ مووچه، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كه له قه‌رز، به‌ڵام سه‌نه‌ده ده‌یفرۆشێ و دواتر پاره‌كان ده‌داته‌وه، ئه‌و سه‌نه‌دانه خه‌ریكه ده‌فرۆشرێن و كاتێك مووچه‌ش درا، ئه‌و پاره‌یەی كوردستانیش دێت كه ٣٢٠ ملیار دیناره".
د. به‌شیر حه‌داد باس لەو گرەوانە دەكات كە ڕووبەڕووی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەبێتەوە و دەڵێ" گرەوەكان زۆرن، ئه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌یه پرسی ئاسایشە، ده‌بێت حكوومه‌ت زاڵ بێت به‌سه‌ر بارودۆخی ئاسایش‌دا، چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌هێڵێ، به تایبه‌ت به ده‌ست میلیشیاكانه‌وه، له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ش له ئه‌نجامی هه‌بوونی چه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، هێرش ده‌كرێته سه‌ر باڵوێزخانه‌كان و خه‌ڵك تیرۆر ده‌كرێن".
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە عێراق به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیار ده‌ڕوات و دەڵێ "به داخه‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار ده‌ڕوات، ئه‌م حكوومه‌ته هه‌وڵ ده‌دات هه‌ندێك شت بكات، به‌ڵام توانای به‌سه‌ر هه‌موو شته‌كاندا ناشكێ، مه‌رجیش نییه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیكات بۆی بچێته سه‌ر، وه‌ك ده‌زانن زۆر به‌ڵێنی دا به‌س جێبه‌جێی نه‌كردووه".
لە بارەی چارەسەرەوە، بەشیر حەداد دەڵێ " ئه‌م حكوومه‌ته به‌وه پێك نایه‌ت دوو كه‌سی لێره لابرد و دوو كه‌سی گۆڕی و چه‌ند به‌رپرسێكی هێناوه و لای بردووه، پرۆسه‌كه له‌وه گه‌وره‌تره، یه‌كه‌م شت كه خه‌ڵك متمانه‌ی به حكوومه‌ت هه‌بێت، ده‌بێت میلیشیاكان چه‌ك بكرێن، له دواییدا دادگاییكردنی سه‌رانی گه‌نده‌ڵی و سه‌رانی ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵك ده‌كوژن و تیرۆر ده‌كه‌ن و بكوژانی ڕۆژنامه‌نووسان و خۆپێشانده‌ران، ئه‌گه‌ر ئه‌م شته گه‌ورانه‌ی كرد ده‌زانین كه حكوومه‌تداری پێده‌كرێت یان نا، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی پێ ناكرێت و له‌وانه‌یه بیه‌وێت بیكات به‌س بۆی ناچێته سه‌ر، بۆیه به قسه‌ی ناكرێت و حزبێكی وا گه‌وره‌ی نییه پشتیوانیی لێ بكات و داكۆكیی لێ بكات و فراكسیۆنی گه‌ورەیشی نییه له په‌رله‌مان پشتیوانیی بكات، بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات خه‌ڵكانی ئازادیخواز له‌ناو عێراقدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌ش پشتیوانیی لێ بكرێت، به‌ڵام به‌و دۆخه‌وه ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت".
PM:09:17:30/09/2020
مووچە
حکومەتی بەغدا
کازمی
لە بارەی هەڵبژاردنەوە یەکێتی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
لێدوانی ئەنچیلۆتی لەسەر دوورخستنەوەی مان سیتی
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت
Spee Media