دژە تیرۆری کوردستان حەشدی شەعبی لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر تۆمەتبار دەکات

‌دژە تیرۆر، وێنەی ئەو ئۆتۆمبیلەی بڵاوکردەوە کە مووشەکەکانی لێکەوتۆتە خوارەوە

دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیاندنێکدا حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەکات بە ئامانج گرتنی فڕۆکەخانەی هەولێر بە شەش مووشەک کە ئەمشەو لە نزیک گوندێکی باکوری رۆژئاوای هەولێر کەوتە خوارەوە.

 

دژەی تیرۆر لەگەڵ پێشاندانی وێنەیەکی ئەو ئۆتۆمبیلدا کە مووشەکەکانی هاویشتووە، هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو هێرشە لە گوندی " ئەمیرە "ی سەر بەموسڵەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کراوە.

 

لە راگەیاندنەکەدا ئاشکراکراوە کە شەش مووشەک کاتژمێر ٨:٣٠ ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کراوەو چواریان تەقیونەتەوە لە گوندێکی نزیک هەولێر و دوانیان نەتەقیوونەتەوە.

 

ئەمشەو کاتژمێر ٨:٣٠ شەش مووشەک لە باکوری رۆژئاوای هەولێر لەنزیک فڕۆکەخانەو بنکەیەکی هێزی هاوپەیامانان و بارەگایەکی حیزبی دیموکرات، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، بەلآم ئاگرێکی لێکەوتەوە.

 



PM:10:41:30/09/2020