بەرامبەر هێرشە مووشەکیەکەی ئەمشەو کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڕەشە دەکات و دەڵێت "له تێكدانی سه‌قامگیریی كوردستان نابورن".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بە زمانی ئینگلیزی نووسیوویەتی " حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی تووندی دەبێت."
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، لەگەڵ مستەفا کازمی قسەی کردووە و باسی لە گرنگی لێپرسینەوە كردوه لەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکە .
لە راگەیاندنێکدا دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند " كاتژمێر 8:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له سنوری گوندی شێخ ئه‌میره‌وه كه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ٦ موشه‌ك به ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هاوێژران، به‌ڵام دوور له فڕۆكه‌خانه له چۆڵه‌وانی كه‌وتنه خواره‌وه و دوو له‌و موشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه."