نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بەدوێنێ گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا هاتووە و نرخەکەی بەرزە، هاوکات نرخی لیرەی تورکی بەراورد بە دوێنێ بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد و تمەنی ئێرانیش زیاتر دابەزی. 

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٤ هەزار  دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ بە ١٢٣ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزارو ٧٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزارو ١٠٠ دینار، دوێنێ ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزارو ٣٥٠ دینار.



AM:10:16:01/10/2020