جێگری پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو بۆ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه ڕایدەگەیەنێت" حكومه‌تی عیراقی ده‌بێت به‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی دیاری بكات وه وه‌ڵامی ئێمه بداته‌وه له‌سه‌ر هاویشتنی چه‌ند موشه‌كێك له‌شه‌وی ڕابردوو بۆ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، چونكه ئه‌و مووشه‌كانه له قه‌زای حه‌مدانه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ كه‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقه ئاڕاسته‌كراوبوون".
هێمن عه‌بدولقادر، جێگری پارێزگاری هەولێر به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و روویدا كه چه‌ند موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرا، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێمه توانییان ئه‌و شوێنه دیاری بكه‌ن كه‌مووشه‌كه‌كانی لێوه‌هاویژراوه گه‌یشتینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی له قه‌زای حه‌مدانیه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ نزیك شاری هه‌ولێر نزیكه‌ی 40 كم له‌و شوێنه‌ی كه موشه‌كه‌كانی به‌ركه‌وتووه سه‌رچاوه‌كه له‌وێوه‌بووه و له‌وێوه هاویشتراوه، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی كراوه كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكرێت و حكومه‌تی عیراقی هه‌ڵوێستی خۆی له‌وباره‌یه‌وه دیاری بكات و به‌رپرسیارێتی له‌و بابه‌ته‌دا هه‌ڵگرێت، چونكه له سنووری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقه‌وه موشه‌كه‌كان هاویژراون، بۆیه تائێستا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆیان رانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام ئێمه گومانمان هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی" حكومه‌تی عیراقی ده‌بێت به فه‌رمی وه‌ڵامی ئێمه بده‌نه‌وه كه چ به‌دواداچوون و رێ و شوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر له‌سه‌ر هاویشتنی ئه‌و مووشه‌كانه، وه‌ك باسم كرد له سنوری ئیداره‌ی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه موشه‌كه‌كان هاویژراون نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌ند پێتان وایه هێرشه موشه‌كیه‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌نگۆی هاتنی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه بۆ شاری هه‌ولێر؟له‌وه‌ڵامدا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر وتی" ئه‌وه ئه‌گه‌رێكه ره‌نگه په‌یوه‌ندی هه‌بێت یاخود ره‌نگه بابه‌تێكی تر هه‌بێت كه له‌مێژه به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراو بێت چونكه ئێمه ده‌زانین كه شاری هه‌ولێر شارێكی پێشكه‌وتووه له رووی ئه‌منی و بازرگانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌وانه‌یه خه‌ڵكانی تر له میلشیاكان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئارامیه تێكبده‌ن پێیان وابێت به‌چه‌ند موشه‌كێك ده‌توانن ئارامی شاری هه‌ولێر تێكبده‌ن یاخود ئه‌و سومعه ئه‌منیه‌ی كه‌له‌ناو شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌كه‌داری بكه‌ن، ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌گه‌رن، بۆیه ئێمه پێش رووداوه‌كان ناكه‌وین تابتوانین بزانرێت هۆكاره‌كه چی بووه مه‌به‌ستیان چی بووه؟".
ده‌رباره‌ی داخستنی رێگای نێوان هه‌ولێر و موسڵ له پاش هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كان؟ جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت" له‌هه‌ر كارێكی نه‌خوازراودا رێ و شوێنی ئه‌منی ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تاده‌گه‌ینه ئه‌نجامه‌كه بۆیه ئه‌وانه هه‌مووی كاتی-ن واته داخستنی شوێن و رێگاكان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و گه‌یشتن بووه به‌ڕاستیه‌كان بووه پاشان دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی هاتنی باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ شاری هه‌ولێر له‌پاش هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له شاری به‌غدا به‌هۆی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ڕاشیگەیاند" ئێمه‌ش له میدیا عیراقی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان گوێ بیستی ئه‌و بابه‌ته بووین به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئێمه وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه له حاڵه‌تێكی له‌وجۆره‌دا له‌ناو شاری هه‌ولێر كونسڵی ئه‌مریكا و كونسڵی زۆربه‌ی وڵاتانی تر هه‌یه كه ژماره‌یان 34 كونسوڵگه‌ری ده‌بێت به‌دبلۆماتكاری وڵاتانی ئه‌وروپی و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه به حكومی ئه‌وه‌ی كه هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، باڵیۆزخانه‌كان به‌پێی عورفی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له پایته‌خته‌كاندابن به‌ڵام كونسڵگه‌ریه‌كان له شاره گه‌وره‌كان ده‌بن".
هێمن عه‌بدولقادر ده‌شڵێت" هه‌تا ئێستا ئێمه به‌فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه كه ئه‌وان دێن ئه‌گه‌ر ئه‌وان (باڵیۆزی ئه‌مریكا) روویان له شاری هه‌ولێر كرد هه‌رده‌چنه ناو بینای كونسوڵگه‌ریه‌كانی خۆیان و ده‌وامی فه‌رمی خۆیان ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش كارێكی ئاساییه".