پۆلیسی راپه‌ڕین رایدەگەیەنێت" ئه‌مشه‌و ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك كه پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ و به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستداوه".
لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیدارەی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:15 خولەکی ئەمشەو تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( ڕ . ح . س ) پیشەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادرێ.
وتیشی" بەوتەی کەسوکارەکەی لە سنوری ناحیەی سەنگەسەر لە ناو حەوزی ماسی بەهۆی تەزوی کارەبا گیانی لەدەستداوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".