ناوی ئەو وەزارەتانە بخوێنەرەوە كە ئەم هەفتەیە مووچەیان پێدەدرێت

وەزارەتی‌ دارایی‌ هەرێم رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دووشەممە دەست بەدابەشكردنی‌ مووچەی‌ خانەوادەی‌ شەهیدان‌و ئەنفالكراوەكان دەكرێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێم،لە رۆژی سێشەممە بەرواری 3/6/2014 تاكو پێنجشەممە، موچەی‌ چەند وەزارەت‌و دەستەیەك‌ دابەش دەكرێت.
ئەو وەزارەتانەی مووچەش وەردەگرن بریتین لە هەریەكە لە وەزارەتكانی (پلان دانان، شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، پیشە سازی‌‌و بازرگانی‌، ئەوقاف‌و كاروباری‌ ئاینی‌، سامانە سروشتیەكان، دارایی‌ و ئابووری‌، لەگەڵ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی).
‌هەربەپێی ریزبەندیەكە هەریەكە لە دەستەكانی‌ (مافی‌ مرۆڤ، وەبەرهێنان، ژینگە، دەستپاكی‌، لەگەڵ ناوچە كوردستانیەكانی‌ دەرەوەی‌ هەرێم، وە هەروەها دەزگای‌ مین) مووچە وەردەگرن.



AM:10:39:02/06/2014