گەشتە ئاسمانیەکان لە تورکیاوە بۆ عێراق ڕاگیرا

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی ڕایدەگەیەنێت" لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا ئاگاداركراونەتەوە، لە رۆژی شەممەی داهاتوەوە سەرجەم گەشتەكانیان لەگەڵ عێراقدا رادەگرن". 
 
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی توركیاوه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانیان له‌ رۆژی ٤ی تشرینی یه‌كەمی ٢٠٢٠ ه‌وه‌ تا كاتێكی نادیار راده‌گرن.

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق جەختی لەوەش كردەوە: راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق، بۆ بڕیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا و به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

PM:11:29:01/10/2020