هەپەگە کوژرانی ١١ سەربازی تورکیا ڕاگەیاند

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە چالاکیەکانی گەریلاکاندا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا زیاتر لە ١١ داگیرکەری سووپای تورکیا کوژراون". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

 

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوئ 'کات کاتی ئازادیە' لە ١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٣٠ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆردینەی هەرێمی شەهید بێریتانی خواکورک، لە سێ قۆڵەوە چالاکی فراوانیان ئەنجامدا. لە قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە داگیرکەرێک سزادرا و کامێرایەکی مۆبەسی سەر گردەکە تێکشکێنرا. لە قۆڵی دووەمیشەوە سەنگەرێکی داگیرکەران لەناوبرا و ٥ داگیرکەری سزادران. هەروەها چەکێکی ئەی ٤ تێکشکێنرا و دواتر ٢ داگیرکەر کە چەکەکەیان بەکاردەهێنا سزادران. لە قۆڵی سێیەمەوە کامێرایەک و سەنگەرێکی سەر گردەکە لەناوبران. هەروەها هێزەکانمان ڕادار و سەرچاوەکەیان لە گردەکە لەناوبرد. دوای چالاکیەکە کە بۆ یادکردنەوەی هاوڕێ فەرماندەکەمان عەگید گارزان کە فەرماندەیەکی ویلایەتی خواکورک بوو ئەنجامدرا داگیرکەران بە هەلیکۆپتەری  سکۆرسکی تەرمی سەربازە کوژراوەکان و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە.

٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٠٠ هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا لەدژی داگیرکەرانی تورک لە گردی دووپشک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکەی بە ئۆبۆس وهاوەن تۆپباران کرد.

سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی لە ٢٧ی ئەیلول لە گردی کوردینەی هەرێمی حەفتانین سەربازی جێگیرکرد، ٢٨ی ئەیلول لە دەڤەری کەشانێ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. دواتر زانیاری زیاتر لەبارەی چالاکیەکە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەو.

٢٣ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی کە لە دەڤەری قەلای شوکێ و شەهید بێکەسی سەر بە دەڤەری شوکێی ئاڤاشین سەربازی جێگیر کرد، لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و ئۆپەڕاسیۆنەکە بەردەوامە.

هێرشی فرۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا:

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی چەمانکێی دهۆکی باشووری کوردستانیان بۆردومان کرد.

١ی تشرینی یەکەمی کاتژمێر ١٠:٠٠ – ١٠:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری گوندی فلای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ١٦:٠٠ – ١٦:٣٠ ، ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری وەرخالێی هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.

١ی تشرینی یەکەمی کاتژمێر لەنێوان ٠٨:٠٠ – ٠٨:١٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری مەرڤانۆس و شەهید دیرەنی هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.

٢٩ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ١٦:٣٠ – ١٧:٠٠ و ١ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٠٨:١٥ – ١٧:٠٠ دەڤەری شوکێی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.



PM:06:32:02/10/2020