ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حکومەتی عێراو ناتوانێت بەپێی دەستور مووچەی مووچەخۆران کەم بکاتەوە، حکومەت دەتوانێت تەنها مووچە زیاد بکات".
لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا، جەمال كۆچه‌ر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێشنیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكات، ئه‌وه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده‌نییه په‌سه‌ندى بكات."
هەروەها دەشڵێت " نیه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه بوونى نییه، هه‌روه‌ك به دڵنیاییه‌وه حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى نییه، ئه‌مه به ده‌ستوورو یاسا جێگیر كراوه".
چەند رۆژێکە لە میدیا عێراقیەکان بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی عێراقەوە قسە لەسەر کەمکردنەوەی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت کە بەناچاری حکومەت پەنای بۆ بەرێت.