بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا بە کۆرۆنا گیان لەدەستدەدات

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا کە ناوی دەرویش سەعدۆیە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

دەروێش سەعدۆ کە لەدایکبوونی ١٩٣٤ی ناوچەی مێسرجی پارێزگای سێرتە لە باکوری کوردستان یەکێکە لەدامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیاو، کەسایەتییەکی نزیکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقە.

 

ناوبراو ئەمڕۆ لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا بە کۆرۆنا کٶچی دوایی کردو لە شوێنێ لە دایکبوونی لە مێسرجی سێرت بەخاک دەسپێردرێت.



PM:08:22:02/10/2020