مەسرور بارزانی دوو شەممە دەچێتە پەرلەمانی کوردستان

پەرلەمانی کوردستان رۆژی دوو شەممە دەستنشان دەکات بۆ ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا.

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستانی ئاگادار کردۆتەوە کە رۆژی دوو شەممە ئامادەی کۆبوونەوە بن.

 

کۆبوونەوەکە کە سەرۆکی حکومەت تیایدا ئامادە دەبێت و لەسەر پرسی چاکسازی و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا وتارێک پێشکەش دەکات، کاتژمێر ١٠ ی بەیانی دەستپێدەکات.

 

هەریەک لە  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی لەگەڵ سەرۆکی حکومەت ئامادەی دانیشتنەکە دەبن.

 

لەسەر ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە پەرلەمانی کوردستان، رای جیاواز هەیە، فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکانی پەرلەمان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەسەر ئەو ٢٣ واژووەی ئەوان بۆ پرساندن دێتە پەرلەمانی کوردستان، بە پێچەوانەوە مەسرور بارزانی و فراکسیۆنەکانی بەشداری حکومەت جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەو خۆی داوایی ئامادەبوونی کردووە، لە هەردوو حاڵەتەکەدا مەسرور بارزانی دوو شەممە لە پەرلەمان ئامادە دەبێت، بەلآم تا ئێستا شێوازی گفتوگۆکردن و پرساندن دیاری نەکراوەو، ئاماژەش بۆ ئەوە نەکراوە کە ئایا بەراستەوخۆ دانیشتنەکە پەخشدەکرێتەوە؟.



AM:11:52:03/10/2020