ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری (سپی) كه‌وتووه ڕایگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆپڵێك و نیسان دەبڵێكدا لە نزیك بازگەی دەرەشیش ڕویدا".
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە وتیشی" بەهۆی ڕوداوەکەوە کەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون".