تیمی حکومەتى هەرێم گەیشتنە پەرلەمانی کوردستان

کەمێک پێش ئێستا مه‌سروور بارزانی‌ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم گه‌یشتنه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

 

لەسەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتى هەرێم بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکات و ڕاپۆرتێک دەخوێنێتەوە.

 

لەو ڕاپۆرتەدا کە پوختەیەکی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانتری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی یەک ساڵی دەستبەکاربوونیدا و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە.

 

سەرۆکی حکومەت، تیشک دەخاتە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ و جێی بایەخی ڕای گشتی کوردستان ، لەوانە( پڕۆسەی چاکسازی لە بواری دارایی و کارگێڕی ، یاسای چاکسازی، پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا، پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیجییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ڕیگاوبان و کارەبا .پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ بەغدا و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دۆسییەکانی نەوت و دارایی و پێشمەرگە  ) . 



AM:10:08:05/10/2020