كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حومەتی هەرێم و جێگری سه‌رۆك و وەزیری دارایی ده‌ستیپێكرد و لە کۆبوونەوەکەدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بێت به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە، به‌مشێوه‌یه:
- له‌سه‌ر داوای (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ئابووری)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان -عێراق، به‌پێى حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
1ـ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2020.
2ـ بارودۆخی داراییی هه‌رێمی كورسدتان و دابه‌شكردنی مووچه.
3ـ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
4ـ بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
5ـ لێكهوتهكان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.