بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان  بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٧ی ١٠ی ٢٠٢٠.

د. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە نۆی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".

لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی ١٠ی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت". 

به‌رنامه‌ كاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت: 

 

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 2020/10/7، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

 

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێیی حوكمی مادده‌كانی (79، 80، 82) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێیی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.



AM:11:37:05/10/2020