لە بەشێک لە وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمانتاران وتی " ئێمه ئه‌گه‌ر واز له موزایه‌دات بێنین و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه، ئایا حكومه‌ت به دامه‌زراندن هه‌ر كه‌سێك داوای ئیش و كار بكات داوای دامه‌زراندن بكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ ئه‌مه له هیچ سیستمێكی پێشكه‌وتووی ئابووری دونیا دابنێی ئه‌گه‌ر چاوی خه‌ڵك له حكومه‌ت هه‌بێت، به‌ڵێ خه‌ڵكی شایسته و زیره‌ك هه‌یه و پێویستن دابمه‌زرێن، ئینجا یه‌كه‌مه‌كانن یان هه‌ر چۆنێكن، به‌ڵام پێویستن، نه‌ك بۆ موزایه‌دات و رازیكردن و خۆشیرینكردن".
لە درێژەی قسەکانیدا کە راستەوخۆ لە میدیاکانەوە بڵاودەکرێتەوە، مەسرور بارزانی لە وەڵامی پرسیارەکانی پەرلەمانتاران، وتی " ئێمە وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌مووتان زیاتر په‌رۆشی ئه‌وه‌ین بارودۆخی كوردستان به‌ره‌و باشتر بێت و بژێوی خه‌ڵك باشتر بكه‌ین، حه‌ز ده‌كه‌ین پێش ئه‌وه‌یه ئێوه لێمان رازی بن خه‌ڵك لێمان رازی بن، ئه‌وه‌ی نه‌كراوه دڵنیا بن پێمان نه‌كراوه، به‌ڵام دڵنیا بن له باشتركردنی بارودۆخی كوردستان له ئێوه زیاتر په‌رۆشین".
دەربارەی مەترسی سەر قەوارەی هەرێم، مەسرور بارزانی وتی " گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه خۆمان له ناو خۆمان ته‌با نه‌بین، قه‌واره‌كه به شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری دانی پێدانراوه، ئه‌ركی هه‌موومانه داكۆكی له‌وه بكه‌ین، خیلافی سیاسی چه‌ند هه‌بێت نابێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر قه‌واره‌یه بكات، كه پێشتر خەڵكێك داوای كردووه به‌شێك یان ناوچه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر عێراق، ئێمه ده‌بێت چاو له ئه‌زموونێكی باشتر بكه‌ین نه‌ك خراپتر، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو روویەکەوە له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق باشتر و سه‌ركه‌وتووتره".
سەرۆکی حکومەتی لەبارەی خاڵه سنوورییەكان وتی " به‌داخه‌وه تا ئێستا ئاسه‌واری دوو ئیداره‌ی به ته‌واوه‌تی نه‌سڕاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كاك قوباد و ئه‌وانه‌ی له كابینه له‌گه‌ڵمانن هه‌وڵمانداوه كاڵتری بكه‌ینه‌وه و هه‌ر نه‌یهڵێین. خۆشم له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێشێلی هه‌ندێك شت ده‌كرێت و قاچاخچێتی هه‌یه، به‌ڵام لیژنه‌ی پێویست پێكهێنراوه و بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌رده‌وامین و هه‌رگیز رێگه‌به‌وه ناده‌ین به‌رده‌وام بێت و قه‌بووڵی ناكه‌ین، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت له ئه‌نجامی ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، نه‌بێته كێشه‌ی دیكه‌ی سیاسی و ئه‌منی و ئاسایشی، ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگرین".
لەبارەی پرسی لامه‌ركه‌زی سەرۆكی حكومەتی جەختیكردەوە " پێشتریش باسمان كردووه لامه‌رگه‌زی ئیداری بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م هاتووه و له‌م كابینه‌یه له هه‌موو كابینه‌كانی پێش خۆی ده‌سه‌لاتی زیاتر به پارێزگاره‌كان دراوه و ئه‌وه‌ی كراوه به‌شێكه، هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و قۆناغێكه، له سه‌ره‌تاوه ویستوومانه بزانین له قۆرخكردن و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی كۆنتڕۆڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كارگێڕیانه‌یان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه".
دەربارەی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم، مەسرور بارزانی وتی " بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای داهات ئاماده ده‌كرێت، داهاتی ئێمه یه‌كێكیان نه‌وته، ئه‌وه‌ی دیكه داھاتی ناوخۆییه و ئه‌وه‌ی دیكه حكومه‌تی عێراق، به‌داخه‌وه له زۆر قۆناغ حكومه‌تی هه‌رێم شایسته‌ی نه‌ناردووه، له دوو قۆناغیشدا نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زی، له كابینه‌ی پێشووش تووشی سێ قه‌یران بووین، ئێستاش سێ قه‌یران، پێشتر دابه‌زینی نرخی نه‌وت، داعش، نه‌ناردنی بودجه. ئێستاش په‌تای كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی بودجه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر داهاتێكی چه‌سپاو نه‌بێت، ناتوانرێت بودجه ئاماده بكرێت، هه‌ر كاتێكیش دڵنیا بین كه ده‌توانین بودجه ئاماده بكه‌ین و پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین، بێگومان ئاماده‌ی ده‌كه‌ین و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین".
مەسرور بارزانی رایگەیاند، "حكومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك پێی خۆش نییه ده‌ست بۆ مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك ببات و كه‌می بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ بودجه‌ی به‌رده‌ست، حكومه‌ت ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێویستی بووه، له‌به‌ر ده‌ستی بووه، خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت بۆ نزمترین ئاست كه‌مكراوه‌ته‌وه، ته‌نیا شته پێویسته‌كان خه‌رجی بۆ دابین كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین بودجه‌ی و میزانیه‌ی به‌رده‌ست بۆ مووچه به‌كاربهێنین، تا مانگی 4، به‌شه بودجه بۆ هه‌رێم نێردرا، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ئه‌و به‌شه دووباره نه‌نێردرا و ئینجا كه‌مكرایه‌وه بۆ 400 ملیار دینار، مانگی 5 و 6 و 7یش، حكومه‌تی عێراق یه‌ك دیناریشی نه‌نارد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم به‌و بڕه پاره‌یه به پلانێك مووچه‌كان بدات، له ئه‌نجامدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی له 600 ملیۆن دۆلار مووچه‌ی زیاتر له‌وه به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه مووچه و دابه‌شی بكه‌ین، پێشتریش وه‌ك وه‌زیری دارایی باسی كردووه، ته‌نیا بۆ دابینكردنی مووچه 750 ملیۆن دۆلار پێویست بووه، له‌كاتێكدا ئێمه 600 ملیۆن دۆلار بۆ له‌به‌ر ده‌ست بووه، هاتووین هه‌موو خه‌رجیاتی حكومه‌ته كه‌مان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مووچه بده‌ین، نه‌مانویستووه مووچه كه‌مبكرێته‌وه، من له ئێوه زیاتر حه‌ز ده‌كه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م حكومه‌ته و هاووڵاتیان وه‌كو خۆی و له‌كاتی خۆی بدرێت، به‌ڵام كه نه‌تبێت ده‌توانین چی بكه‌ین؟ ئه‌و براده‌رانی باسی ده‌كه‌ین فه‌رموون با بیده‌ین، منیش زۆر حه‌ز ده‌كه‌م، به‌ڵام چۆن و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌م پێ نیشان بده‌ن. ئێوه ده‌ڵێن داهاتی ناوخۆ، با ئه‌وه‌تان پێ‌بڵێم له سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه توانیمان داهاتی ناوخۆ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكه‌ین، به‌ڵام رێك دوای ئه‌وه تووشی دوو قه‌یران بووین، كه كۆرۆنا هات، جارێ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ندروستییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری دروستكرد، هه‌م كاركردنی ناوخۆیی و داهاتی ناوخۆ كه‌مكرایه‌وه، هه‌م خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مبووهوە، له‌و كاتیش حكومه‌تی عێراق بودجه‌كه‌ی راگرت، واتا له یه‌ك كاتدا سێ كێشه‌ی هاتنه پێش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌و چاكسازیانه‌ی ئێمه كردوومانه نه‌بایه، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه ئه‌وه‌شمان به ده‌سته‌وه نه‌با و نه‌مانتوانیبا دابینی بكه‌ین، كه دەڵێن به گوێره‌ی بودجه‌ی به‌رده‌ست واتای ئه‌وه‌یه بڕیارمان نه‌داوه 21% یا 18%، به‌ڵكو سبه‌ی بتوانین بودجه‌ی زیاترمان بێته به‌رده‌ست به‌و رێژه‌یه مووچه زیاد ده‌كه‌ینه‌وه، هیوادارین بتوانین له‌كاتێكدا نزیكدا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".