عەلی حەمە ساڵح: ئەگەر بەرپرسێک شەوانە چەند ملیار دۆلارێک نەخوات لە کوردستان ئەگەری شەڕی ناوخۆیی هەیە.. ڤیدیۆکەی ببینە

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لەو ماوە کەمەی وەک پەرلەمانتار لە دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەماندا قسەی کرد، وتی " لە قسەکانی سەرۆکی حکومەت ئەوە تێگەیشتم ئەگەر بەرپرسێك شەوانە چەند ملیار دۆرێك نەخوات، ئەگەری شەڕی ناوخۆ و كوشتنی خەڵكی ئەم وڵاتە هەیە".


ئەو پەرلەمانتارە کە زۆرترین قسەکانی لە پەرلەمان کە سەرۆکی حکومەت و جێگر و وەزیری دارایی ئامادەی بوون، رەخنەبوو، وتی" لە قسەكانی سەرۆكی حكومەت ئەوەم دەسكەوت كە ئەگەر رێگری لە قاچاغچێتی بكرێت ئەگەری دو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ هەیە كە ئەوەش كارەساتە".


لە درێژەی قسەکانیدا ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان وتی " كارەسات ئەوەیە، كە لە قسەكانی سەرۆكی حكومەت ئەوەم دەسكەوت كە ئەگەر رێگری لە قاچاغچێتی بكرێت ئەگەری دو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ هەیە كە ئەوەش كارەساتە."

 
 عەلی حەمە ساڵح ئامادەیی خۆی نیشاندا کە هەموو ئەو دۆسیەی گەندەڵیانە بخاتە بەردەستی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وتی "بە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەڵێم: ناوی هەرچی كۆمپانیا، بەرپرس، ئەوانەی نوسینگەیان هەیە لە بازاڕ یاخود قاچاخچێتی دەكەن دەیخەمە بەردەستیان، قبوڵكراو نییە بەرپرسێك شەوی ملیۆنێك دۆلار بدزێت، بەڵام مامۆستایەك یان فەرمانبەرێك 700 هەزار دیناری بە 50 رۆژ پێنەدرێت".

 


PM:06:23:05/10/2020