وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێكه‌وت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه بینینی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و، سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان، شاندێکی کۆمەڵ بەسەرۆکایەتی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلام بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، شانده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه یاوه‌ری عه‌لی باپیر ده‌كه‌ن پێكهاتوه له‌هه‌ریه‌ك له (عبدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان، محه‌مه‌د بامۆكیی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی، سه‌لیم شوشكه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران).