وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشووی بۆ ئێزدییەکان راگەیاند

بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئێزیدی و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی "جه‌ما"وه‌ ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی.

 

خەیری بوزانی بەڕێوەبەری كاروباری ئێزیدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ئەمڕۆوە تا 13ی مانگ، پشووی فەرمی دەبێت بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئێزیدی لە ‌دامودەزگاكان حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەویش بەهۆی جەژنی جەمای تایبەت بە ئێزیدیەكانەوە كە ماوەكەی حەوت ڕۆژە". 

وتیشی" جەژنی جەما بەمانای جەژنی پاییز دێت و ئێزیدیەكان لەو حەوت ڕۆژەدا سەردانی لالش دەكەن و چەندین ڕێوڕەسمی تایبەت كە سەرجەمیان بەستراونەتەوە بە خۆر و كشتوكاڵەوە ئەنجام دەدرێت". 

 


PM:01:00:06/10/2020