ئوردون قەدەغەکردنی هاتوچۆی راگەیاند

لەئوردون بۆ بەرگری لە بڵاوبوونەوەی سەرلەنوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دوو رۆژ قەدەغەکردنی هاوتچۆ راگەیەندرا.

 
بەپێی میدیاکانی ئوردون لە کاتژمێر ١٢ی شەوی پێنج شەممەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کە دەکاتە هەینی و شەممە قەدەغەکردنی هاوتوچۆ لەسەرجەم وڵاتی ئوردون پیادە دەکرێت. 

 
هێزەکانی سووپا قەدەغەکردنی هاوتوچۆ لەشارەکانی ئوردوندا جێبەجێدەکات.


لە ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەو وڵاتە ١٢ کەس گیانیان لە دەستداوەو ١٥٣٧ کەسیش تووشی کۆرۆنا بوون.

 


PM:08:19:06/10/2020