بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٣٦ ملیۆن و ٤٥ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦ ملیۆن و ٤٥ هەزار و ٥٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٥٤ هەزارو ٦٠٧ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٢٧ ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٢٢٣ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا حەوت ملیۆن و ٧٧٢ هه‌زار و ٧٤٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هه‌ر له‌و وڵاته ٢١٥ هه‌زار و ٨٢٢ كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چوار ملیۆن و ٩٣٥ هه‌زار و ٥٤٥ تووشبوو چاكبونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەریهەڵدا.