ئەمڕۆ چوار شەممە لە هەولێر هێزێکی ئەمنی دەچنە سەر ماڵی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەستگیر دەکەن و ەدەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند ئەمڕۆ لە هەولێر هێزێکی ئەمنی دەچنە سەرماڵی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی و دەستگیری دەکەن.
شێروان شێروانی ماوەیەک وەک پەیامنێری رۆژنامەی ئاوێنە لە شاری ئاکرێ و بادینان کاری بۆ ئەو رۆژنامەیە کردووە. دواتر گۆڤارێکی بەناوی " باشوور"ەوە دەرکردووەو هەر خۆی سەرنووسەرریشی بووە.
چەندجارێک لەسەر کاری رۆژنامەوانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بادینناوە دەستگیرکراوە.