بە تۆمەتی گەندەڵی بەرپرسێکى پێشووی کورد لە فڕۆکەخانەى بەغدا دەستگیر کرا

بەرپرسێکی کورد کە لە حکومەتی عێراق پۆستی هەبووە بە تۆمەتی گەندەڵی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەستگیرکرا.

 

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، کە ئێوارەى ئەمڕۆ چوار شەممە سالار محەمەد ئەمین جێگرى سەرۆكی پێشووتری دەستەی وەبەرهێنانی عێراق لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستگیرکرا، کە هەوڵیداوە عێراق جێبهێڵێت. 

 

لیژنەی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ پێكهێنراوە، ئەركی لیژنەكە لێكۆڵینەوەیە لە گەندەڵییە گەورەكان و تاوانە ناباوەكان، ئەم لیژنەیە راستەوخۆ پەیوەستە بە نوسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە و نوێنەرایەتی دەزگا هەستیارەكانی تێدایە وەك، دەزگای هەواڵگری، ئاسایشی نیشتمانی و فەرمانەكانیشی لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە جێبەجێ دەكرێت.



PM:10:41:07/10/2020