لە ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، گهنجێك كه پیشهی پێشمهرگه بووه بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا و بکوژەکەش هەڵاتووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر رێگەی هەریر- شەقڵاوە گەنجێك بە ناوی (ع، ح، ب) كە پیشەی پێشمەرگەبووە، دەستڕێژی گولـلەی لێكراوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
هاوکات لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئۆتۆمبێلی کوژراوەکە وەرگەڕاوە، دیارنییە ئایا پێش وەرگەڕان تەقەی لێکراوە، یان بەهۆی رووداوەکەوە دەمەقاڵێ دروستبووە و کوژراوە، بکوژەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە".