بەهۆی کۆرۆناوە ٢٣٠ كەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا

تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ٢٣٠ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند. 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و ٣٩٤ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٢٣٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستادا ٤٨٨ هەزار و ٢٣٦ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٧ هەزارو ٨٨٨ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩٩ هەزارو ٣٠٠ كەس چاكبونەتەوە. 

PM:05:05:08/10/2020