کاتی دەستکردن بەدابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیەندرا

بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، حکومەتی هەرێم چاوەڕێی گەیشتنی بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا دەکات و دڵنیایە کە هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێم، هەر بۆیە بڕیاری داوە کە لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم.

 

لە حاڵەتی دواکەوتنی زیاتری بڕە پارەکەی بەغدا، سەرەتا حکومەتی هەرێم لە داهاتی خۆی دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و سەرەتا لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەو پێشمەرگەوە دەست پێدەکات.

 

نزیکەی ٥٠ رۆژ مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووەو ئەم مووچەیەی وەریدەگرن مووچەی مانگی چواری ساڵی ٢٠٢٠ە.



PM:10:06:08/10/2020